بەڵگەنامەكانی دادگەی لەندەن بڵاو بوونەوە كە ئاماژە بەوە دەكات 46 ملیۆن كەس لە بەریتانیا ماستەر كارد بەكار دەهێنن و سەرجەمیان داوایان دژی كۆمپانیای ماستەر كارد تۆمار كردووە، بۆ ئەوەی بەبڕی 14 ملیار جونەیهی ئیستەرلینی كە دەكاتە 19 ملیار دۆلار قەرەبوو بكرێنەوە، لە بەرامبەر وەرگرتنی باجی زیادە لە بەشدارانی.
سكاڵاكە تێیدا بە بەڵگەوە روون كراوەتەوە كە كۆمپانیای ماستەر كارد بەشێوەیەكی نایاسایی باجی زیاتری خستووەتە سەر بەكارهێنەرانی، بەڵگەكان خۆیان لە 600 لاپەڕە دەبیننەوە و ئاراستەی دادگەی لەندەن كراوەتەوە و كۆمپانیاكە تۆمەتبار كراوە بە كاركردن لە دەرەوەی یاسا و سەپاندنی باجی زیادە لە ماوەی ساڵی 1992 تا ساڵی 2008.
والتەر میریكس لێكۆڵەری سكاڵاكانی تایبەت بە بواری ئابووری و دارایی لە دادگە بە “بی بی سی” راگەیاند، ئەو باجە كارێكی یاسایی نەبووە، ماستەر كارد رەوشتێكی ناشیرینی بەم بابەتە پێشان دا كە دەیەوێ زیان بە هاووڵاتییانی بەریتانیا بگەیەنێت.
لە بەرامبەردا كۆمپانیای ماستەر كارد لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، كە هیچ سەرپێچییەكی یاسایی نەكردووە.