بە هۆی پشووی جەژن لەسەر داوای بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان گواستنەوەی کەلوپەل لە هەردوو سنووری خوسرەوی و پەروێزخان بۆ ماوەی حەوت رۆژ دەوەستنرێت.
مراد عەلی تاتار، قایمقامی شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بە هۆی پشووی جەژنی قوربانەوە و لەسەر داوای بەرپرسانی عیراقی هەناردە وهاوردە لە سنوورە فەرمییەکانی ئەم شارەوە رادەگیرێت، بەڵام هاووڵاتیان دەتوانن لەم سنوورانەوە هاتوچۆ بکەن.
قایمقامی قەسری شیرین ئاماژەی بەوەشكردوە، بەھۆی بەرزی پلەكانی گەرما لەو ناوچەیە راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بەرژەوەندی نییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکییەکانی راناگرێت، بەڵام بە هۆی حەوت رۆژ پشوو عێراق ناچارن هەناردە و هاوردەی کەلوپەلەکاننمان پەک بخەن.