“گه‌ڕانه‌وه‌ بۆبه‌غدا چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێمه‌”

 
شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ ژمێریاری‌‌و ئابوری‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م حاڵه‌ی‌ ئێستایه‌وه‌ هه‌رێم كه‌ نه‌توانێت موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی‌ دابین بكات، باشتره‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ ڕاده‌ستی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆبكات‌و عێراق بودجه‌ی‌ هه‌رێم دابینبكات، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت یه‌ك مانگ با هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی‌ بداته‌ عێراق ئیتر شه‌ڕه‌كه‌ ئێمه‌ده‌یكه‌ین.

(عه‌زیز عه‌لی‌) شاره‌زای‌ بواری‌ ژمێریاری‌ به‌NNAڕاگه‌یاند، وێڕای‌ ڕاوه‌ستانی‌ پرۆژه‌كان ئێستا هه‌رێم مادام ناتوانێت نیوموچه‌ش دابیبكات بۆفه‌رمانبه‌رانی‌ خۆی‌، بابگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غداو عێراق بودجه‌ی‌ هه‌رێم دابین بكات، به‌وه‌ش كۆتایی‌ به‌قه‌یرانه‌ دارایی‌‌و ئابوریه‌كان دێت.

لای‌ خۆیشییه‌وه‌ (عادل نوری‌) به‌ته‌له‌فزیۆنی‌ كوردساتی‌ ڕاگه‌یاند، به‌رپرسانی‌ هه‌رێم با ته‌نها یه‌ك مانگ ڕۆژانه‌ بڕی‌ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌ له‌پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌دا هاتوه‌ ڕاده‌ستی‌ سۆمۆی‌ بكه‌ن، ئیتر شه‌ڕه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ی‌ په‌رله‌مانتار جێبهیڵن.

له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ویچڕای‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربان، هێشتا نه‌یتوانیوه‌ نیوه‌ موچه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ خۆی‌ بۆ مانگی‌ حه‌وت دابیینبكات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی‌‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كی‌ زۆری‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.