جەژنتان پیرۆز


ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لەسەرەجەم هاوڵاتیانی كوردستان‌و پێشمەرگە قارەمانەكان‌و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان‌و هێزەكانی ناوخۆو سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان‌و هەمو کوردێک دەکات لەهەر کوێیەکی ئەم دنیایە بێت.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی‌و كۆتایی هاتنی ناخۆشی‌و ئەو قەیرانانەی بەرۆكیان بەخەڵكی كوردستان گرتووە، خوازیارین جەژن ببێتە هۆكارێكیش بۆ یەكڕیزیی‌و تەبایی لایەنەكان  لەپێناوی وڵاتێکی ئاوەدان‌و پڕ لەکامەرانیدا.