میدیایەكی یەكێتی بڵاوی كردەوە كە ئاشتی ھەورامی سەرەتای ئەمساڵ لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی حکومەتی ھەرێمدا کە تایبەت بووە بە قسەکردن لەسەر قەیرانی دارایی و پاشەکەوتکردنی مووچە ئاشکرایکردووە، ئەگەر نرخی نەوت بگاتە 26 دۆلار، ئەوا مانگانە دەتوانێت بڕی 500 ملیار دینار بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم و ھەر 30 رۆژ جارێکیش مووچە دابەشبکات.
بەپێی ئەو داتایانەش کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی داھاتی ھەناردەکردنی نەوتەوە بڵاویان دەکاتەوە، ماوەی سێ مانگە داھاتی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەجۆرێک لەمانگی حوزەیراندا یەک بەرمیل نەوت بە زیاتر لە ٣٦ دۆلار و لەھەردوو مانگی تەمموز و ئابیشدا بە نزیکەی ٣٣ دۆلار فرۆشراوە، بەڵام سەرباری ئەوەش ھێشتا قەیرانی دواکەوتنی مووچە بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ئێستادا هەر بەرمیلێكی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بە سەروو 50 دۆلارەوە دەفرۆشرێت.
ڕێ