جووتیارانی توركیا توانییان لە رێگەی تەكنیكێكی نوێ بەرهەمی تەماتە لە رووی جۆر و قەبارەی بەرهەمهێنان و قەبارەی تەماتەكان باشتر بكەن، ئەوان تۆوی تەماتە و كەڕووی نووساو بە ڕەگی رووەكیان تێكەڵ كرد و توانییان درێژبوون لە رەگەی رووەكی تەماتە دروست بكەن و توانای مژینی ئاو و خوێ و كانزاكانی پێویست بۆ گەشەی زیاد دەكەن.
ئەو تەكنیكە نوێیە بووە مایەی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی تەماتە بەڕێژەی 26% لەپاڵ باشتركردنی جۆر و قەبارەكەی و توانای بەرگەگرتنی بۆ نەخۆشییەكان، تا رادەیەك یەكێك لە دانە تەماتەكانی بەو رێگەیە هاتە بەرهەمهێنان قەبارەكەی گەیشتە نیو كیلۆگرام، ئەوەش دەرگەیەكی نوێ لە بەردەم جووتیارانی تەماتە دەكاتەوە.
زیائەدین ئۆزدەمیر بەڕێوەبەری خۆراك و كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی یۆزگات لە ناوەڕاستی توركیا رای گەیاند، تاقیكردنەوەیەكیان بەو تەكنیكە نوێیە لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر چوارگۆشە جێبەجێ كردووە.
زیاتر وتی، لە باشییەكانی تری ئەو تەكنیكە، باشتركردنی بەرهەمهێنان و قەبارەی تەماتەكەیە لە رێگەی سروشتی و كەمتر بەكارهێنانی پەینی كیمیایی و هۆڕمۆنەكان و خواستی خەڵكیش لەسەری زیاتر دەبێت.
س:ئەنادۆڵ
ڕێ