لەجۆرجیاوە ئاژەڵ هاوردەی كوردستان دەكرێت


لەگەڵ ئەوەی حكومەت موچەی فەرمانبەرانی  بەشێكی زۆری وەزارەتەكانی  لەپێش  جەژن دابەشنەكرد، خواست لەسەر گۆشتی سور و ئاژەڵ هەر بەردەوامە و مۆڵەتی هاوردەی زیاتری ئاژەڵیش لە دەرەوە دەدرێت.
 
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند” وەك ڕۆژانی ئاسایی خواست لەسەر ئاژەڵ زۆرە و نرخ وەك خۆیەتی و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتوە”

وتیشی” لەئێستادا ئاژەڵێكی زۆر هاتۆتە بازاڕەوە ئەو خەڵكانەی كە خۆیان بەخێوی دەكەن و ئێستا بۆ قوربانی دەیفرۆشنەوە و ئێمەش چاودێری نرخ دەكەین بەردەوام و گۆشتی سور داواكاريی زیاتری لەسەرە خواست لەسەری زۆرتربووە”

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی وت” مۆڵەتی هێنانی هەشت هەزار و (٥٠٠) سەر ئاژەڵ لە جۆرجیا و كرواتیا و ئۆكرانیا دراوە كەبازرگانان بیهێنن بۆ شاری سلێمانی”.