سەرمایەدارێکی ئیسپانی توانی ببێتە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان


ئەمانسیۆ ئۆرتێگا سەرمایەداری ئیسپانی توانی شوێنی بیڵ گەیتس ملیاردێری ئەمەریكی بگرێتەوە و ببێتە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان، ئەوەش دوای ئەوەی كۆی بەهای سەرمایەكانی گەیشتە 78 ملیار دۆلار.

گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمەریكی لە ژمارەی دوێنێ هەینییدا بڵاوی كردەوە سەرمایەی دامەزرێنەری “مایكرۆسۆفت” گەیشتووەتە 77.4 ملیار دۆلار، بەڵام هی ئۆرتێگای تەمەن 80 ساڵ، 78 مليار دۆلارە.

(فۆربس) لەبارەی ئەو بازدانەی سەرمایەی ئۆرتێگاوە نووسیویەتی “ئۆرتێگا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پشكەكانی كۆمپانیاكەی بەنێوی (Inditex) سەرمایەكەی بەشێوەیەكی زۆر خێرا زیادی كرد”.

كۆمپانیای “Inditex” كۆمپانیای دایكە بۆ هەریەك لە كۆمپانیاكانی “زارا” و “پۆڵ ئاند بێر” و “ماسیمۆ دۆتی”، كە هەریەك لەو كۆمپانیایانە بەناوبانگترین براندەكانی جیهانن لە دیزاینی جلوبەرگ و پیشەسازی و خێراییدا.