پێدانی‌ مۆڵه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبونی‌ سوپایه‌ك له‌ خه‌ڵكی‌ بێ‌ كار


كوتله‌ی‌ ئه‌حرار ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌ بڕیاری‌ پێدانی‌ مۆڵه‌ت به‌ مووچه‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێت ‌و به‌ هۆكارێك بۆ زیادبوونی‌ رێژه‌ی‌ بێكاریی‌ وه‌سفی‌ ده‌كات.

ڕه‌سول ئه‌لتائی‌ ئه‌ندامی‌ كوتله‌ی‌ ئه‌حرار له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌باره‌ت به‌یپێدانی‌ موڵه‌تی‌ 5 ساڵ به‌فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ موچه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تیه‌وه‌، ده‌بێته‌هۆی‌ دروستبونی‌ سوپایه‌ك له‌ خه‌ڵكی‌ بێ‌ كار، له‌ كاتێكدا دۆخی‌ ئابووری‌ و ئه‌منیی‌ عێراق ناجێگیره‌.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌: ده‌ركردنی‌ بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی‌  ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌لی‌ كار بڕه‌خسێنێت  و ده‌رچوانی‌ زانكۆو په‌یمانگاكان یش دابمه‌زرێنێت.

 جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ ،كوتله‌ی‌ ئه‌حرار به‌توندی‌ دژی‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌وستنه‌وه‌، چونكه‌ به‌بڕوای‌ ئه‌وان: نایاساییه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقه‌.