وەزارەتى نەوتى عێراق هیچ رێکەوتنێکمان لەگەڵ هەرێم نەکردووە


وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایده‌گه‌ینێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێککه‌وتنی نوێ له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و هه‌رێمی کوردستان نه‌کراوه‌، به‌ڵکو تا ئێستا رێککه‌وتنامه‌که‌ی پێشوو کاری پێده‌کرێت ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌بودجه‌ی دوو ساڵی رابردوو ده‌رده‌که‌وێت وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ بودجه‌ی ساڵی 2017ش کار به‌و رێککه‌وتن نامه‌یه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه‌ نه‌ک رێککه‌وتنی نوێ که‌ بوونی نیه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات: له‌چه‌ند مانگی رابردوودا بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکوک بۆ تورکیا که‌وته‌ به‌رهێرشی تێکدان به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماوه‌یه‌ک هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌رێگه‌ی بۆری جیهانییه‌وه‌ وه‌ستێنرا.


له‌به‌یاننامه‌که‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ته‌ئکیدده‌کاته‌وه‌: کۆمپانیای نه‌وتی باکور بۆجاری دووه‌م ده‌ستی کردووه‌ته‌وه‌ به‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک به‌ رێژه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێکدا، هه‌روه‌ک وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق خه‌رجی چاکردنه‌وه‌ی بۆریه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکوکی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

رونیشیده‌کاته‌وه‌: هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوه‌ داهاتی رۆژانه‌ی حکومه‌تی عیراق زیادده‌کات و له‌و داهاته‌ش به‌شی پارێزگای که‌رکوکی له‌رێگه‌ی پترۆ دۆلاره‌وه‌ لێده‌درێت.

ئاشکرایده‌کات: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ دوباره‌ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیره‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک که‌ به‌هۆی هاتنی تیرۆرستانی داعش و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ی له‌ده‌ست دابوو.
 
ڕێ