حكومه‌تی توركیا گۆڕانكاریی له‌پێدانی ڤیزا به‌هاوڵاتیانی عیراقی‌دا ده‌كات و دوو نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزا به‌هاوڵاتیان له‌سلێمانی و دهۆك ده‌كاته‌وه.
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاروق قایماقچی: رایگه‌یاند “به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له كۆچی نایاسایی كه له عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا توركیا ناچاربوو مه‌رجه‌كانی بۆ پێدانی ڤیزه به هاووڵاتییانی عێراق بۆ ساڵی 2016 بگۆڕێت.
باڵیۆزی توركیا له عیراق ئاشكراشیكرد” هاووڵاتییانی عێراقی به‌ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا و سه‌ركونسوڵگه‌ری توركیا له هه‌ولێر و ناردنی به‌ڵگه‌ی پێویست و هاوكاری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی پڕبكه‌نه‌وه و له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژدا ڤیزه‌یان پێ ده‌درێت. باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه جگه له به‌شی كاروباری پێدانی ڤیزه ی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌و كونسوڵگه‌ریه‌كانی توركیا له عیراق، هیچ كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزار ناتوانێت ڤیزه بدات به هیچ كه‌سێك یان كارئاسانی بكات بۆ پێدانی ڤیزه.
ئاشكراشیكرد هه‌ندیك كۆمپانیای گه‌شتوگوزاری ریكلامی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه به‌بڕه پاره‌یه‌ك له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ڤیزه بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه دووره له‌راستییه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌م كاره نابه‌جێیانه به ناهه‌ق پاره‌ی هاووڵاتییانی عێراقی بخۆن. فاروق قایماقچی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێدانی ڤیزه‌ی توركیا به عێراقییه‌كان بێبه‌رامبه‌ره و داوای له هاووڵاتییان كرد به‌ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا و كونسوڵگه‌ری توركیا له هه‌ولێر به‌هاوكاری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د ئاكیف كونسوڵی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا دوو نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیان له سلێمانی و دهۆك ده‌كرێته‌وه.