ئه‌مرۆ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی له قه‌زای پێنجوێن ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت به سیسته‌می كارتی زیره‌ك ده‌كرێت له كاتێكدا دابه‌شكردنی نه‌وت به‌و سیسته‌مه ڕاگیرابوو.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بڕی حه‌وت هه‌زار و 500 دیناری بۆ وه‌رگرتنی پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره 24 و 25 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه لێوه‌رگیرا . به‌ڵام به‌ر له دابه‌شكردنی نه‌وت به‌و پسوڵانه، دووباره هاوڵاتیان نۆ هه‌زار و 500 دیناری دیكه‌یان بۆ سیسته‌می كارتی زیره‌ك لێوه‌رگیرا.
به‌پێی بڕیاری ژماره 646 له به‌رواری 27 ی حه‌وتی 2016 له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیشه‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت به سیسته‌می كارتی زیره‌ك تا ئه‌وكاته‌ی نه‌وت به پسوڵه‌ی ژماره 24 و 25 دابه‌ش ده‌كرێت ڕاگیرا, پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی، بڕیاره سبه‌ینێ به سیسته‌می كارتی زیره‌ك له قه‌زای پێنجوێن نه‌وت بدرێت به هاوڵاتیان.
تا ئێستاش هاوڵاتیان نازانن چاره‌نووسی بڕه پاره‌ی پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره 24 و 25 چی لێدێت كه كۆی گشتی پاره‌ی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه ده‌كاته سێ ملیار دینار.