لەمساڵ زیاتر لە دو ملیۆن هاوڵاتى عێراقى بۆ گەشتوگوزار رویان لە دەرەوەى وڵات کردوە، ئەوەش بەپێى ئامارێكی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق.
مەحمود زوبەیدی، سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزاری عێراق بە وەكالەت رایگەیاند؛ ژمارەی ئەو عێراقیانەی كە بەمەبەستی گەشتوگوزار رویان لە دەرەوەی وڵات كردوە بە بەراورد بەساڵی رابردو زیادیان كردوە، بەشێوەیەک؛ لەمساڵدا زیاتر لە دو ملیۆن عێراقی بۆ گەشتوگوزار رویان لە دەرەوەی وڵات كردوە، لەو ژمارەیەش یەك ملیۆن و (500) هەزاریان چونەتە وڵاتی ئێران و نزیكەی (500) هەزاریشیان رویان لە وڵاتی توركیا کردوە و زیاتر لە (200) هەزاری دیكهش چونەتە ئازربایجان و ژمارەیەكی بەرچاویش بۆ هەرێمی كوردستان گەشتیان كردوە.
زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانی عێراق لەكاتێكدایە، بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق وهەرێمی كوردستانیش روبەروی قەیرانی دارایی بونەتەوە، بەڵام تائێستا موچەى فەرمانبەرانى عێراق وەکخۆى و دابین دەکرێت.