گەنجێكی تەمەن 20 ساڵانی سعودی دوای تێپەڕبوونی 5 خولەك بەسەر پرۆسەی مارەكردنەكەداو بەهۆی زۆری بڕی مارەییەوە ژنەكەیی تەڵاقدا.
رۆژنامەی “ئەلجەزیرە ئۆن لاین” لەسەر زاری كەسە نزیكەكانی پیاوەكە بڵاویكردۆتەوە” دوای تێپەڕبوونی 5 خولەك بەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەیاندا، كوڕەكەیان داوای لە دادوەرە شەرعییەكە كردووە گرێبەستەكە هەڵبوەشێنێتەوە بەپاساوی ئەوەی دوای واژۆ كردنی گرێبەستەكە هەستی كردووە دیاریكردنی بڕی 77 هەزار ریاڵا وەك مارەیی زیادەڕۆیی تێدایە”.
رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە كە باوكی كوڕەكە هەوڵیداوە كوڕەكەی ئارام بكاتەوەو پەشیمانی بكاتەوە لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە، بەڵام بەهۆی پێداگری كوڕەكە لەسەر بڕیارەكەیو لەبەرچاوی ئامادەبوواندا، باوكی كچەكەش داوایكردووە گرێبەستەكە هەڵبوەشێنرێتەوە.
دوایین توێژینەوەكانیش ئاماژە بەبەرز بوونەوەی رێژەی تەڵاق دەدەن لە وڵاتی سعودیە لەماوەی ساڵی رابردوودا، بەشێوەیەك تەنها لەماوەی نیو كاتژمێردا حاڵەتێكی تەڵاق لەو وڵاتە تۆمار دەكرێتو زۆرینەشیان لەماوەی ساڵی یەكەمی هاوسەرگیرییەكەدایە.
دوایین راپۆرتە فەرمییەكانی ولاتی سعودییەش ئاشكرایان كردووە كە رێژەی تەڵاق لە سعودییە بەڕێژەی لە 35% زیاترە لە رێژەی پێكهێنانی هاوسەرگیری.