باڵوێزی ئۆکرانیا ئه‌نتۆلی مارینیتس له عێراق سه‌ردانی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کرد‌و له‌گه‌ڵ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و هه‌ریه‌ک له عوسمان فه‌تاح و ئازاد شمقار ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژوور کۆبونه‌وه و باڵوێزی ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌که‌ن له‌گه‌ڵ عێراق له‌گه‌شه‌دایه‌و داواش ده‌کات ژووری بازرگانای و پیشه‌سازی سلێمانی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵدا پته‌وبکات.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” باڵوێزی ئۆکرانیا سه‌ردانی سلێمانیکردو له‌گه‌ڵماندا کۆبۆوه به‌مه‌به‌ستی پته‌و کردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کان داوای‌کرد کهبازرگانانی شاری سلێمانی زیاتر گرنگی به ئۆکرانیا بده‌ن”
وتیشی” باڵوێزی ئۆکرانیا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌یان ساڵانه به‌بڕی یه‌ک ملیار دۆلار بازرگانی له گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه له‌ڕوی کوشتوکاڵیهوه یه‌که‌من که ساڵانه ٦٠ ملۆن ته‌ن گه‌نم به‌رهه‌م دێنن “
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕاشی گه‌یاند” باڵوێزی ئۆکرانیا داوای‌کرد بازرگانانی سلێمانی سه‌ردانی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن و کاری بازرگانی بکه‌ن چونکه كێشه‌ی نێوان ڕوسیا‌و ئۆکرانیا کاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر که‌رتی ئابوری و بازرگانی”
سیروان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه به باڵوێزی ئۆکرانیامان ڕاگه‌یاندووه شاری سلێمانی” یه‌کێکه له‌شاره پێشکه‌وتوه‌کان له‌ڕوی بازرگانیه‌وه وه له%٣٠ پیشه‌سازی عێراق پێک دێنێت وه له سلێمانی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌کرێت که ناوچه‌یه‌کی پیشه‌زی و بازرگانیه وه‌له عێراقدا یه‌که‌م ناوچه‌یه که دروست ده‌کرێت”
سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕاشی گه‌یاند خۆشحاڵی خۆمان ڕاگه‌یاند به دروسکردنی پهیوهندێهکی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردولادا چونکه له‌ئێستادا ئۆکرانیا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی باش ده‌ڕوات له‌ڕوی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه وه له کوردستاندا هه‌لی کار زۆره ده‌توانن بێن وه‌به‌ر هێنان بکه‌ن و بازاڕی عێراق گه‌وره‌یه و ده‌توانن په‌یوه‌ندی زیاتری بازرگانی بکه‌ن و سود له‌یاساکانی وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.