به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانه‌وه، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان له داوا له چێشتخانه و میوانخانه‌كان ده‌كات كه ڕۆژانى جه‌ژن به ڕووى گه‌شتیاراندا كراوه‌بن و دانه‌خرێن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى زۆر له گه‌شتیاران له پشوى جه‌ژندا ڕووبكه‌نه هه‌رێم”.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ “سایتی ژووری بازرگانی سلێمانی ” نێردراوه، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیار له پشوى جه‌ژنى قورباندا ڕووبكه‌نه هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داوا له چێشتخانه و خواردنگه خێراكان ده‌كه‌ین كه ڕۆژانى جه‌ژن به‌ڕووى گه‌شتیاراندا كراوه‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “له‌هه‌مان كاتدا داوا له میوانخانه‌كان ده‌كه‌ین ئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن و شوێنى نوستن به‌پێى (Extra Bed – زیادكردنى شوێنى نووستن) زیاد بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زۆرترین ژماره‌ى گه‌شتیارانى له ڕۆژانى جه‌ژندا”.
پێشتر وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان “نادر ڕۆستى” له‌لێدوانێكدا وتى “ڕه‌وشى گه‌شتیارى هه‌رێم ئه‌مساڵ باشتره به به‌راورد به ساڵانى ڕابردوو، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى پلانێكى تۆكمه كه له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزار به پاڵپشتى حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، له ئێستادا توانراوه ژماره‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم زیادبكرێت، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ گرتنه‌به‌ر و جێبه‌جێكردنى پلانى باشتر بۆئه‌وه‌ى بتوانین ژماره‌ى گه‌شتیاران زیاد بكه‌ین، تاوه‌كو ببێته مایه‌ى بوژانه‌وه‌ى بازاڕ و ببێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانى داهات بۆ هاوڵاتیان و حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت”.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كان كراون بۆ پێشوازى له هاتنى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.
“نادر ڕۆستى” ئاشكراشیكرد”له‌ئێستادا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى كوه‌یت واژۆكراوه بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ین له ده‌ره‌وه‌ى عێراقیشه‌وه ژماره‌یه‌كى زیاتر له گه‌شتیار ڕووبكه‌نه هه‌رێم، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ یه‌كه‌م گرووپى كۆمپانیاكانى كوه‌یت بێته هه‌رێمى كوردستان بۆ هێنانى گه‌شتیارى بیانى، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیاكه له كوه‌یت ده‌ست به‌كارده‌بێت و كار بۆ به بازاڕكردنى گه‌شتیارى ده‌كات بۆ هه‌رێم به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته ئاشنایه‌تى په‌یدا بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان”.
ڕێ