ڕاپۆرتێكی به‌ریتانی، تازه‌ترین گه‌نده‌ڵی (نوری مالكی) سه‌رۆكی پێشوی وه‌زیرانی عێراق ئاشكراده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، مالكی له‌كاتی ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، سندوقێكی نیمچه به‌تاڵی ڕاده‌ستی كابینه‌كه‌ی عه‌بادی كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، كه ناوه‌ندی جیهانی بۆ توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان ئاماده‌یكردوه‌و باره‌گاكه‌شی له (له‌نده‌ن)ی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، له‌و ماوه‌یه‌ی كه مالكی له‌نێوان ساڵانی (2006 بۆ 2014) حوكمڕانی عێراقی كردوه، بڕی (120) ملیار دۆلار له‌بودجه‌ی وڵات نادیاره.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، ده‌كرا به‌و بڕه پاره‌یه سه‌رله‌نوێ عێراق بنیاتبنرایه‌ته‌وه، تێكڕای داهاتیش له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مالكی، كه (700) ملیار دۆلار بوه، چوه‌ته گیرفانی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا، مالكی له‌بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌نها (700) ملیۆن دۆلاری ڕاده‌ستی شوێنگره‌وه‌كه‌ی خۆی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه، به‌وه‌ش عێراق ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دارایی سه‌ختبووه، به‌تایبه‌ت له‌دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و شه‌ڕی درێژخایه‌نی عێراق له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعشدا.