ئەمریکا هەنگاودەنێت بۆ هێنانی کۆمپانیاکانی بۆ کوردستان

 

سەفیری ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات بۆ دروستکردنی کار ئاسانی بۆ هێنانی
کۆ مپانیا ئەمریکیەکان بۆ هەرێمی کوردستان گرنگیدان بە کارکردن .


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ سەرمایەدار فاروق
مەلا مستەفا لەشاری سلێمانی لەگەڵ سەفیری ئەمریکا و بەڕێوەبەری کاروباری گشتی و بەرپرسی
سیاسی سەفارەتی ئەمریکا لەشاری سلێمانی کۆبوینەوە بۆ قسەکردن لەسەر ڕەوشی بازرگانی
و ئابوری کوردستان”


ڕاشی گەیاند” سەفیری ئەمریکا لەبارەی ڕەوشی ئابوری و بازرگانی کوردستان
قسەیکرد کە چۆن کۆمپانیا ئەمریکیەکان دەتوانن بێن بۆکوردستان و کاربکەن لەوەبەرهێنادا،لای
خۆشیەوە فاروق مەلا مستەفا لەسەر ڕەوشی ئابوری و کەرتی وەبەرهێنان و ئەو کێشانەی کەهەیە
ڕونکردنەوەیەکی پێدان بۆ هاندانی کۆمپانیائەمریکیەکان بۆ کوردستان”


سیروان محەمەد وتیشی” سەفیری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیا ئەمریکیەکان
بۆیە دودڵن لەهاتنیان بۆ کوردستان لەڕوی یاساییەوە شتەکان ڕون نیە وە بانیکی باوەڕپێکراو
نییە لەکوردستاندا ئەماش دودڵی و گرفتی دروستکردووە”


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا داوامانکرد پەیوەندیەکانمان
زیاتر توندوتۆڵتربێت تا بتواندرێت سودلەئەزمون و بەرەو پێشچونەکاناین بدینین وە بەڵێنیان
پێداین کە هاوکاربن و یارمەتی دەرمانبن.