تاکە پرۆژەی حکومی لە دەریاچەی دەربەندیخان کە بۆ بەخێوکردنی ماسی دورست کرا بوو بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دینار لە دوای دوو ساڵ کارکردن، ماوەی ساڵێکە ڕاگیراوە، نەبوونی ستافێک کارمەند بۆ بەرێوەبردنی و ئەو زیانەی لافاو لە زستانی ساڵی رابردوو بەپرۆژەکەی گەیاندوە هۆکار بوون بۆ پەکەوتنی پرۆژەکە، حکومەت بڕیاری داوە بۆ دووبارە بەگەرخستنەوەی بەکرێ پرۆژەکە بە کەرتی تایبەت بدات.
بەرێوبەری پرۆژەکەش ڕایگەیاند: لیستێک داواکاریمان هەبوو بۆ حکومەت کە ئەم پرۆژەی باشتر و بەگەڕ دەخستەوە، پێشکەشی حکومەتمان کرد بەڵام بەداخەوە بەبیانوی قەیرانی دارایی نەتوانرا دواکاریەکانمان جێبەجێ بکرێت، لە زستانی ڕابردوودا بە حکومی ئەو بارانە زۆرەی کە باری و ئەو هەرەسە زۆرەی کە لە شاخی زمانکۆ رویدا بووە هۆی پچرانی کرینی بەنداوی دەربەندیخان هەندێک زەرەر و زیان بەر پرۆژەکە کەوتوە و لە ئێستادا پرۆژەکە بە تەواوی فەشەلی نەهێناوە بەڵکو تیایدا بەخێوکردنی ماسی ڕاگیراوە تا چارەسەری ئەو کیشانە دەکرێت.
سەبارەت بەپێدانی پرۆژەکە بە کەرتی تایبەت بەریوبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان ڕایگەیاند: پاش ئەوەی بڕیاردرا ئەم پرۆژەیە بدرێت بەکەرتی تایبەت دوو لیژەنەی بۆ دروستکرا یەکێکیان بۆ خەمڵاندن ئەوی تریشیان بۆ بەکرێدان لە ئێستا تەنها ئەوە ماوە ئەو کۆمپانیایە دەستنیشان بکرێت کە پرۆژەکە وەردەگرێت، پرۆژەکە ئێستا حازرە بۆ ئەوەی کێشەکانی چارەسەر بکرێت و ئیشی تێدا بکرێت.
جگە لەم پرۆژەیە حکومەت هیچ پرۆژەیەکی تری بۆ بەخێوکردنی ماسی لەناو دەریاچەی دەربەندیخان دروست نەکردوە لەپاڵ دەریاچەیەکدا فرۆشیارانی ماسی لەدەربەندیخان بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتیانی سنورەکە بۆ گۆشتی ماسی لە ناوچەکانی خواری عێراق و وڵاتی ئێرانەوە ماسی هاوردەی قەزاکە دەکەن!
چەند ماسی فرۆشێک لە قەزای دەبەندیخان پێیان راگەیاندین: ئێمە زۆر جار ماسی لە خوارەوەی عێراقەوە دەهینین لە کاتێکدا دەریاچەیەکی گەورە لە پاڵ خۆماندایە، حکومەت نەی توانیوە چەند پرۆژەیەکی تیا بکاتەوە لایەنی کەم ماسی پارێزگای سلێمانی دابین بکات، ئەگەر ساڵانە پەنجەماسی بکرێتە دەریاچەکەوە بەرهەمی ماسی زۆر زیاتر دەبێت.
نەتوانراوە وەکو پێویست بۆ پەرەپیدانی گۆشتی ماسی خۆماڵی سود لە سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگای سلێمانی وەربگرێت بەپێی ئامارەکان خواستی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ گۆشتی ماسی لە ساڵێکدا نزیکەی ٣ هەزار تەن گۆشتی ماسی بەڵام بەرهەمی ماسی خۆماڵی لە سنوری پارێزگای سلیمانی لەم ماوەیەدا لە ٨٥٠ هەشت سەد و پەنجا تەن کۆشتی ماسی تێپەر ناکات.
ڕێ