وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل نوێ دەکاتەوە

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل نوێ دەکاتەوە.
 
مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە رێژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرز بووەتەوە.
 
مەسعود باتێلی هەروەها رایگەیاندووە، کە بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە رۆژی 1ـی ئەیلوولی 2016ـەوە رێگا بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2014 نادرێت، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن، مۆدێل 2015، 2016 و 2017 بن.