رێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌هه‌رێم گه‌یشتۆته‌ 14%

 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاماری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات، ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ساڵی‌ 2013ه‌دا 6، 6بوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ 9%ه‌یه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمیش به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 14%، له‌م ڕێژه‌یه‌ش 30%ی‌ گه‌نجانن.

(مه‌حمود عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ به‌NNA ڕاگه‌یاند، بێكاری‌ زۆر زیادینه‌كردووه‌، به‌ڵگه‌ش فه‌مانبه‌ر‌و جوتیار‌و دوكاندا ده‌چنه‌ سه‌ركاره‌كانیان، به‌ڵام داهاتیان كه‌میكردووه‌.

مه‌حمود عوسمان ڕونیكرده‌وه‌، له‌ ساڵی‌ 2013دا ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌هه‌رێمدا 6،6به‌وه‌ به‌ڵام له‌م ساڵدا به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ قه‌یرانه‌كانه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ 14%، له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش 9%ه‌یه‌، له‌%30ی‌ گه‌نجانیش بێكاربوون.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، پێشتر به‌هۆی‌ موچه‌ی‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ نیوملیار دۆلار ده‌هاته‌بازاڕ، بازاڕ پشتی‌ به‌م پارانه‌ ده‌به‌ست‌و زۆربه‌شی‌ بۆ كڕینی‌ ئۆتۆمبێل‌و گۆڕینی‌ كه‌ل‌و په‌ل‌و جل‌و به‌رگ‌و گه‌شت‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنراواته‌ به‌گشتی‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ بوو، به‌ڵام ئێستا به‌45 ڕۆژ جارێك نیوه‌ موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن.

له‌ساڵی‌ 2013ه‌دا هه‌ر خێزانێك بڕی‌ دوو ملیۆن‌و دوسه‌دو شه‌ست‌و سێ‌ هه‌زار دینار داهاتی‌ مانگانه‌ی‌ بوو، به‌ڵام ئێستا داهات بۆ 770 هه‌زار دینار دابه‌زیوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، ئه‌و جوڵه‌ بازرگانیه‌شی‌ له‌بازاڕدا بونی‌ هه‌یه‌ ته‌نها ئاواره‌كانن كه‌ پاره‌یان پێیه‌و موچه‌ وه‌رده‌گرن، ده‌نا فه‌رمانبه‌ری‌ ناوخۆی‌ ته‌نها گرنگی‌ به‌خواردن ده‌دات، كڕینی‌ پێڵاو جل‌و به‌رگ‌و گه‌شت سفر بۆته‌وه‌.