پشووی‌ جه‌ژن دیاریكرا

 
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕۆژانی‌ پشووی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ دیاریكرد‌و پشووه‌كه‌ له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ (سه‌فین دزه‌یی‌) وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایه‌كی گه‌رم له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان‌و گه‌لی كوردستان ده‌كات، هیواداره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتن‌و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌مافی ڕه‌وای خۆی .

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوكه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ((به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین، پشووی جه‌ژن له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2016/9/11 ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2016/9/16 به‌رده‌وامده‌بێت‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2016/9/18 ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.