یه‌كێتى ژووره‌ بازرگانیه‌كانى هه‌رێم‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ كۆده‌بنه‌وه‌

 
یه‌کێتی ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌ بازرگانیى‌و گومرگیه‌کان کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ‌و نوێنه‌ری به‌شێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان و بازرگانان ئه‌نجامدا. 

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژوره‌ بازرگانیه‌کانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند : ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٦ى ئەیلولی ٢٠١٦، له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی گومرگی که ‌ڕوبه‌ڕوی بازرگانان بوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی له‌گه‌لأ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوینه‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د وتى “له‌سه‌ر داوای من به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی کوردستان له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌شداربوو بۆ گوێگرتن له‌ کێشه‌ی بازرگانان له‌خاڵه‌ گومرگیه‌کاندا، که رۆژانه‌ ‌ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه‌”.

وتیشى “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پێشنیار به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ کرا، که‌ كاریان پێبكرێت ده‌بێته‌ هۆی پێشخستنی که‌رتی بازرگانی و ده‌ستکه‌وتنی داهات بۆ حکومه‌ت”.