وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵاتی ژوری بازرگانی سلێمانی ده‌کات


له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ‌و ماندوبونه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی داویه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی  له‌شاری هه‌ولێر خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وام هاوکاری ڕێکخراوه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کانی کردووه‌ و توانیویه‌تی به‌پێی توانا یارمه‌تی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ بدات که‌پێویستیان به‌هاوکاری بووه‌ وه‌ به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌و هاوکاریانه‌مان بۆ ڕێکخراوه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان.