رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌و داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بۆ مانگی‌ رابردوو ئاشكراكرا


رێژه‌ی‌ هه‌نارده‌و داهاتی‌ نه‌وتی‌ مانگی‌ رابردوو ئاب/8 به‌راورد به‌ مانگی‌ ته‌مموز/ 7   نزمبوونەوەی  به‌خۆوه‌ بینیوه‌، به‌و پێیه‌ی‌ له‌ته‌مموزدا  14 ملیۆن‌و 176 هه‌زارو 761 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، كه‌ تێكڕا ده‌كاته‌ رۆژانه‌ 457 هه‌زارو 314 به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كه‌ی‌ 461 ملیۆن و 196 هه‌زار و 477 دۆلار بووه‌.
 
تێكڕای نرخی فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان 32.53 دۆلار بووه‌.

له‌داهاتی مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان‌و پاره‌ی پترۆ دۆلار به‌ كه‌ركوك نزیكی 350 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌.

هه‌ربه‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ مانگی رابردوودا بڕی گازی دابینكراو بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بریتی بووه‌ له‌ 311.6 ملیۆن پێی سێجا له‌ رۆژێكدا‌و كۆی مانگه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ 9 هه‌زارو 660.6 ملیۆن پێ سێجا.