بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل دەکات کە لەکاتی فرۆشتنی هەر ئوتومبیلێک پێویستە وێنەیەکی گرێبەستی فرۆشتنی ئوتومبیلەکە بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەم ئیمەیڵە ([email protected]).
هەروەها پێویستە گرێبەستەکانی کۆمپانیا ئەم خاڵانەی خوارەوەی تیادا بێت:
1. پێویستە هەموو گرێبەستێک ئیمەیڵی تایبەت بە کۆمپانیای لەسەربێت و بەهەمان ئیمەیڵ گرێبەستەکانمان بۆ بنێرێت.
2. دەبێت گرێبەستەکان بەروار و ژمارەو مۆر و واژۆی کۆمپانیای لەسەربێت.
3. نابێت هیچ کۆمپانیایەک لە جارێک زیاتر گرێبەست بنێرێت.
تێبینی: ئەم ئاگادارییە لە بەرواری (20.9.2016) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.