بەمەبەستی بایەخدانو بنیاتنانەوەی کەرتی پیشەسازی لە عێراق دا، ئەنجومەنی بریتانی بۆ پەیوەندی رۆشنبیریو پەروەردەیی لە عێراق، لە ئێستا دا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە بۆ گرنگیدانو بەرەوپێشبردنی خوێندنی پیشەیی لە ھەموو پارێزگاکانی عێراقدا، لە ٩١٢، لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی ئامادەییە پیشەییەکانی پارێزگاکانی عێراق پسپۆڕانی ئەنجومەنەکە تاوتوێی چۆنیەتی گرتنەبەری پڕۆژەیەکی نوێیان کرد بۆ بایەخدانو بەرەوپێشبردنی خوێندنی پیشەیی بە ئامانجی خستنەوەگەڕی کەرتی پیشەسازی لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق.
لە میانەی گفتوگۆکان دا پسپۆڕانی ئەنجومەنەکە رایانگەیاند: بەرنامەو پڕۆژەی گرنگیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لەرێگەی پەرەپێدانو بەرەوپێشبردنی خوێندنی پیشەیی، کەرتی پیشەیی لەعێراقدا ببوژێندرێتەوە بەو جۆرەی لە ئایندەدا عێراق بتوانێت لە رووی ئابوریەوە پشت بە توانا ناوخۆییەکانی خۆی ببەستێت.