كۆمپانیای‌ گاز پرۆمی‌ روسی پلانی داهاتوویان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ئاشكرا ده‌كات

 
كۆمپانیای گازپرۆمی روسیا، كه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی سنوری گه‌رمیان، پلانی داهاتویان ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌نیازن كاره‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ فراوان بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی‌ سنوره‌كه‌ بخه‌نه‌سه‌ر كار.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سێرگی پترۆڤ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌ته‌وه‌و كۆمپانیاكه‌ بڕیاریداوه‌ سنوری كاركردنی له‌ گه‌رمیان  فراوانتر بكات. 

سێرگی پترۆڤ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گازپرۆم له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندوه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی كێشه‌ی دارایی كۆمپانیاكه‌یان كارمه‌ندی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا پلانیان هه‌یه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كاره‌كانیان فراوان بكه‌ن.  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌گه‌ڵ فراوانكردنی كاره‌كانیشیاندا له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان، پلانیان هه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ دابمه‌زرێنن. 

كۆمپانیای گاز پرۆمی روسیا، به‌ گوێره‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كاری پشكنین و گه‌ران به‌دوای نه‌وتدا ده‌كات له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.