كارگەى ماست و شیرەمەنى (البرکات)، لە كه‌لار، گەورەترین کارگەیە لە ئاستى هەرێمى کوردستان کەـ به‌پێی وته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی له‌به‌رنامه‌یاندایه, كه به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن و چیتر هەرێمى کوردستان پێویستى بە بەرهەمى شیره‌مه‌نی ئێرانى و تورکى و یۆنانى نەبێت و بە پێچەوانەوە لە هەرێمى کوردستانەوە بەرهەمى ماست و شیرەمەنى پێداویستیەکانى ناوخۆ پڕ بکرێتەوە.
كارزان محه‌مه‌د، یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی كارگه‌كه راگه‌یاند: کارگەکە لە کاتژمێرێکدا زیاتر لە 5 تۆن ماست جگە لە بەرهەمەکانى تر‌ى شیرەمەنى بەرهەم دەهێنێت، بەو پێیەش لە 24 کاتژمێردا 120 تۆن ماست بەرهەم دەهێنێت، کە ئەوەش ڕێژەیەکى باشە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیه‌كانی ناوخۆ كه رۆژانه به‌نزیكه‌یی (300) تۆنه.
تێچوى کارگەکە زیاتر لە دوو ملیار دینارە و كه‌رتی تایبه‌ته و هیچ قەرز و پێشنەو هاوکارییەکى لە حکومەتەوە بۆ وەرنەگیراوە، لە نرخی به‌رهه‌مەکانیاندا، ڕەچاوى قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستان کراوە و بەنرخێکى گونجاو و دەگەیەنرێتە دەستى بریكار و مەندوبى پارێزگا و شار و قەزا و ناحیەکانى هەرێم، کە زۆر هەرزانترە لە نرخى بەرهەمە تورکى و ئێرانى و یۆنانیەکان، تەنانەت زۆر هەرزانترە لەو بەرهەمانەى بۆ ناوەڕاست و باشورى عێراقیش دەنێردرێت.
نرخی سێتێك ماست كه پێكهاتوه له 8 سه‌تڵ ماست له‌ئێستادا كارگه‌كانی دیكه به‌پێی جۆری به‌رهه‌مه‌كه به (10 بۆ 16) هه‌زار دینار ده‌یفرۆشن، به‌ڵام كارگه‌ی ناوبراو نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتر كردووه بۆ ناوخۆ و له (9-11) هه‌زار دینار ده‌یفرۆشێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوری و نزیكی ناوچه‌كه.
جگه له‌وه‌ی ماده‌ی پارێزكار (حافیزه) به‌كار ناهێنن و ته‌نها له‌دوو مانگی له‌وه‌رزی هاویندا بڕێكی زۆر كه‌می تێده‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناوخۆدا زوو ساغ ده‌بێته‌وه و زۆر له‌ناو بازاڕ و كۆگاكاندا نامێنێته‌وه.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كارده‌كات؛ سود له شیری مه‌ڕو ماڵاتی جوتیارانی گه‌رمیان و پرۆژه گاودارییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت و زیاتر خزمه‌ت به جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه‌كان بكات به نرخێكی گونجاو، جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی و كواڵیتی كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستاندایه و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌كارگه‌كه و شێوازی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بۆناو بازاڕ… ره‌چاو ده‌كرێت.
تادێت له هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌كان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره و مامناوه‌ند به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن، به‌ئامانجی زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری كوردستان و ركابه‌رێتی به‌رهه‌مه بیانییه‌كان كه زۆرجار به كواڵیتی زۆر خراپ ده‌گاته ده‌ستی هاوڵاتیان و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت.
له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه، گارگه‌یه‌كی خۆماڵی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته كرایه‌وه و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی كوردستانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا و هۆكارێكه بۆ ساغكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می جوتیارانی ناوچه‌كه و گه‌یاندنی به‌رهه‌مێكی ته‌ندروست و ئاست به‌رز به هاوڵاتیان.
س: knn