ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مولزه‌مه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و به‌مزوانه‌ش خشته‌یه‌كی دیكه‌ی موچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه.
دكتۆر (نوری عوسمان) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، پێم سه‌یره كه تاوه‌كو ئێستا دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دواكه‌وتووه، به‌ڵام به‌مزوانه خشته‌یه‌كی دیكه‌ی موچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
دكتۆر نوری عوسمان بڕوای خۆیشی نیشاندا، له‌وه‌ی كه پێش جه‌ژنی قوربان ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی ته‌مموز وه‌ربگرن.
سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆڕته‌ی كه كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بڵاویكردبوه‌وه گوایه لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ڕاپۆڕتێكدا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه چیتر حكومه‌ت ناتوانێت نیو موچه‌كه‌ش دابین بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و ئاگاداری ئه‌و ڕاپۆڕته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌نیه، ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌وان ڕاپۆڕتی له‌و شێوه‌یه‌یان بۆ حكومه‌ت به‌رزكردبێته‌وه، چونكه خۆیان به‌شێكن له‌حكومه‌ت.
تا ئێستاش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی‌و به‌رگری‌و فریاكه‌وتن موچه‌ی مانگی حه‌وتیان وه‌رگرتوه، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش له‌چاوه‌ڕوانیدان.