وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێنمایی نوێ له‌باره‌ى پێدانى ڤیزاى پێش وه‌خته به هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان راگه‌یاند.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا، كه كۆپیه‌كى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه، وه‌زاه‌رتى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند رێنمایه‌كى نوێى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردووه.
به‌پێى رێنماییه‌كان له‌مه‌ودوا هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بیه‌وێت بێته هه‌رێمى كوردستان، پێویسته چه‌ند رێكارێكى یاسایی جێبه‌جێ بكات، له‌وانه فۆڕمێكى تایبه‌ت پڕبكاته‌وه و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانى كۆپى ره‌نگاوڕه‌نگ بكات و وێنه‌ى پاسپۆرته‌كه‌ى ره‌نگاو ڕه‌نگ بێت.
هه‌ر به‌پێى رێنماییه‌كان ئاماژه به‌وه‌شدراوه “پێویسته شوێنى هاتنه ژوره‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دیار بكات، ئایا فڕۆكه‌خانه‌یه یان سنورى زه‌مینى، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دادنوس ببێته كه‌فیلى و زانیارى ته‌واو له‌باره‌ى خۆیه‌وه بداته حكومه‌تى هه‌رێم”.
له كۆتایی رێنمایه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌دراوه “نرخى پێشكه‌شكردنى داواكارى ڤیزه 10 یۆریه و دواتریش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئازاده له ره‌زامه‌ندى پێدان یان نا له‌هاتنه ناوه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان”.