بەسپۆنسەری ژوری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانیو بەهاوکاری گراند ملینیۆمو دامەزراوەی ئەلسەوسەنی لوبنانیو چەند شاجوانێک، ئێوارەی دوێنی ٣ی ئەیلولی ٢٠١٦ فیستیفاڵێک بۆ نمایشکردنی پۆشاک و کەرەستەکانی جوانکاری ڕێکخرا.
لەم فیستیفاڵەدا کە بەئامادەبوونی سەرۆک و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها بەئامادەبوونی فاروق مەلا مستەفا سەرۆکی فاروق هۆڵدین و چەندین کەسایەتی دیار بەرێوەچوو.
لەم فیستیفاڵەدا جگە لە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن ژووری بازرگانیو پیشەسازیەوە، هەریەک لە سەوسەن سەید شاجوانی پێشووتری لوبنان و چەندین پزیشک و شارەزای جوانکاری وتەیان پێشەکەش کرد پاشان نمایشی مۆدێلەکانی پۆشاک و کەرەستەکانی ئارایشت نمایشکرا.
ڕێورەسمی فیستیفاڵەکە لە کاتژمێر ٧ ئێوارە دەستی پێکرد و تا ١١ شەوی خایاند.














ئا: ڕێ