هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌

 
دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆماوه‌ی‌ یه‌ك كاتژمێر هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بۆبه‌نده‌ری‌ جه‌یهان ڕاگیرا، ده‌ست به‌هه‌ناردنی‌ كرایه‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (3/9/2016)، به‌شێك له‌میدیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌واڵی‌ ڕاگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمیان بڵاوكرده‌وه‌‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ له‌كاتژمێر (8)ه‌وه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركیا ڕاگیراوه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ به‌تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یاندوه‌،ڕاگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت ته‌نها بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك كاتژمێر بوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌بوه‌، دوای‌ كاتژمێرێك هه‌نارده‌ كردن به‌شێوه‌ی‌ ئاسایی ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

وتوشیه‌تی‌” ئه‌و جۆره‌ ڕاگرتنه‌ی‌ نه‌وت به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ڕوده‌دات”.