بەشێکی سەرکردەی وڵاتان گەیشتنە چین


بەشێکی سەرکردەی وڵاتانی ئابووری جیهان گەیشتنە وڵاتی چین بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی G20، کە رۆژی یەکشەممە 4-9-2016 دەست بەکارەکانی دەکات. 


سەرکردەی بەشێک لە گەورە وڵاتانی ئابووری جیهان  لەلایەن سەرۆکی چین پێشوازیان لیکرا. لە گوتەیەکدا دوای گەیشتنی، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند ” لەو لووتکەیەدا جگە لە پرسی گەشەپێدانی ئابووری لە نێوان ئەو وڵاتانەدا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەڕەشەکانی تیرۆریش دەکرێت”.

ئەردۆغان هەروەها وتی “شەڕ لە دژی تیرۆرستان شەڕێکی دریژخایەنە”، گوتیشی لەو لووتکەیەدا “بە تێروتەسەلی باسی ئەو پرسە لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی G20 دەکەم”.  

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و چینیش رایگەیاند، هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی نیوان تورکیا و چین بەهێزتر بکات و ئەو سەردانەی بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانێت بۆ ئەو مەبەستە. 

رۆژی یەکشەممە 4-8-2016 لووتکەی G20 لە شاری هانگوز لە چین دەست بەکارەکانی دەکات و، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.