جێگری وه‌زیری به‌رگری عه‌ره‌بستانی سعودییه ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا (26) فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری تایڤۆنی له‌به‌ریتانیا وه‌رگرتووه، به‌مزوانه‌ش به‌شی دووه‌می ئه‌و فڕۆكانه ده‌گاته سعودییه.
(خالید بن سوڵتان) جێگری وه‌زیری به‌رگری سعودیه له‌لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، له‌ساڵی (2007)وه سعودییه گرێبه‌ستێكی به‌به‌های حه‌وت ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بی ئای ئه‌ی)ی به‌ریتانیدا واژۆكردووه بۆ ئه‌وه (72) فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری تایڤۆنی بۆ دروست بكات.
(خالید بن سوڵتان) جێگری وه‌زیری به‌رگری سعودییه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سعویه (26) فڕۆكه‌ی تایڤۆنی له‌به‌ریتانیا وه‌رگرتووه‌و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌ریتانیا پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كان ڕاده‌ستی سعودییه بكات.
(خالد بن سوڵتان) جێگری وه‌زیری به‌رگری سعودییه وتیشی:”له‌ئێستادا ئه‌و ژماره فڕۆكه‌یه‌ی گه‌یشتوه‌ته سعودییه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه به‌ڕه‌سمی خراوه‌ته كاره‌وه”.