وه‌زیری په‌روه‌رده‌: بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌موچه‌ی مامۆستایان دراوه‌

 
وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ به‌ڵێنیان داوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان بكه‌ن.
(د.پشتیوان سادق) وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  به‌NNAڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی‌ بڕیاریانداوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان بكه‌ن.
 وتیشی‌: ” سێ‌ هه‌زار مامۆستا داوای‌ مۆڵه‌تی‌ كردوه‌و ڕێژه‌كه‌ ئاساییه‌ به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی‌ مامۆستایان كه‌ ژماره‌یان (120) هه‌زار كه‌سه‌”.
له‌باره‌ی و خوێندنگه‌و كۆلێژه‌كانی‌ سه‌ر به‌ڕێكخراوی خزمه‌تی (فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن)، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاشكرایكرد، چیتر ڕێگه‌ به‌ڕێكخراوی خزمه‌ت نادرێت كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ڕێكخراوێكی‌ تیرۆرستی‌ ناسێندراوه‌، قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان به‌ڕێوه‌ببردرێن.