چارەنووسی ئۆتۆمبیلی علوج دیاری دەكرێت؟

 
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داهاتووی ئەو ئۆتۆمبێلانەی، كە ساڵانەیان نیەو “علوج”ن نادیارە، دەشڵێت: “هەر بڕیارێك لە وەزارەتی ناوخۆوە دەربچێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی لەناوبردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاوبۆوە، كە ساڵانەیان نیە واتە “علوج”ن، ئەمەش نیگەرانی خاوەن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیانی لێكەوتەوە. لەو بارەیەشەوە، ڕائید كاروان محەمەد ؛وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داهاتووی ئەو ئۆتۆمبێلانەی، كە ساڵانەیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تۆمار نەكراوە نادیارە، پێشتر چۆن بوون وەك خۆیان دەمێننەوە.

لەبارەی دەنگۆی لەناوبردنیان كاروان محەمەد وتی: “ئەوە تەنها دەنگۆیە هیچ بڕیارێك لەوباریەوە دەرنەچووە، داهاتووی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە نادیاری ماوەتەوە”