لە گوندی ماویلیانی سنووری قەزای رواندز هاوڵاتیەك بەناوی حاجی ئیسماعیل لەپای خۆشەویستی بۆ سەرۆك مام جەلال و رۆڵی لەبەهێزكردنی هەستی نەتەوایەتی و برایەتی نێوان كوردان، وەسێتی کردوە تەواوی بەروبومی رەزو باخەكەی بۆ هەتا هەتایە بە خیر بدرێت بە كوردستانیان، دوای مردنیشی باخەکەی نەفرۆشرێت.
هاوڵاتیانی ناوچەکەش دەڵێن: حاجی ئیسماعیل یەکێکە لە پیاوە تێکۆشەر و ئازاکانی سنوری رەواندز چەند ساڵێکە باخ و رەزێکی دروستکردوە و بەروبومەکەی بێ بەرامبەر دەداتە هاونیشتمانیان بە خێر بۆ سەرۆک مام جەلال، بۆیە دوا لە خوای گەورە دەکەین بەروبومی باخەکەی زۆر بێت تا زۆرترین فەقیر و هەژار سودی لێوەربگرن زۆرترین خێریش بە جەنابی سەرۆک مام جەلال بگات.
ڕێ