ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، هۆشداریی دەدات لەبارەی خراپی دۆخی هاوڵاتیانو موچەخۆران لە ساڵی 2017دا.
ئەمڕۆ شاری سلێمانی پانێڵێك لەژێر ناونیشانی “كاریگەریی دەسەڵات لەسەر جومگە ئابورییەكان” سازكرا، لە پەراوێزی ئەو پانێلەدا، عیزەت سابیر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ب راگەیاند: لە دروستبونی كابینەی هەشتی حكومەتەوە، ڕۆژبەڕۆژ دۆخی هاوڵاتیان بەرەو خراپی دەڕوات.
وتی: پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتو بارودۆخی ئابوریی خەڵك زۆر لەئێستا خراپتر بێت، هۆكارەكەشی بۆ حوكمڕانییەكی سەرنەكەوتو لە هەرێمی كوردستاندا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەكرد، لەغیابی پەرلەمانی كوردستاندا، پارەو قوتی هاوڵاتیان تەخشانو پەخشان دەكرێتو حكومەت نیەتی چارەسەركردنی قەیرانەكانی نییە.