عێراق كاروانێكی نوێی غازی له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه له‌به‌نده‌ری (خۆر زوبێر)ی پارێزگای به‌سره هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كرد.
ماڵپه‌ڕی (شه‌فه‌ق نیوز) له‌زای به‌رپرسێكی باڵای نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه (31-8-2016)، هه‌زارو (600) تۆن غازی شلی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری خۆر زوبێره‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردوه، ئه‌وه‌ش به‌سێیه‌م كاروانی هه‌نارده‌ی غازی شلی عێراق دێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئابیشدا، حكومه‌ت دوای دڵنیابون له‌پێویستیه‌كانی هاوڵاتیان له‌غازی شل، بڕێكی دیكه‌ی غازی شلی هه‌نارده كرد‌و له‌مانگی حوزه‌یرانیشدا دوو تۆن غازی شلی تری هه‌نارده كردوه.
عێراق له‌ئێستادا خاوه‌نی نزیكه‌ی (112) ترلیۆن مه‌تر سێجایه له‌غازی شل، له‌ماوه‌ی ڕابردوشدا به‌هۆی نه‌بونی پلانه‌وه، ڕۆژانه (700) ملیۆن مه‌تر سێجا غازی شل له‌عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه.