بانكی رافیدەین بڕی 10 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە فەرمانبەرانی عیراقو لەماوەی 5 ساڵیشدا لێیان وەردەگرێتەوە.
بڕی قەرزەكە 10 ملیۆن دینارەو هەر فەرمانبەرێكیش داوای ئەو قەرزە بكات دەبێت لانی كەم خزمەتی ساڵێكی هەبێت، قەرزەكەش بەڕێژەی لەسەدا حەوت سوودی دەخرێتەسەرو لەماوەی پێنج ساڵدا بەشێوەی قیست وەردەگیرێتەوە، كە مانگانە لەگەڵ ئەو سوودەی دەخرێتەسەری دەكاتە 196 هەزارو 319 دینار، واتە دەبێت ئەو فەرمانبەرەی قەرزەكە وەردەگرێت، مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتەوە.
بانكی رافیدەین ئاماژەی بەوەشكردووە: كە پێویستە پێش ئەوەی قەرزەكە بدرێتە هەر كەسێك، دەبێت فەرمانبەرێكی مەدەنی ببێتە كەفیلیو لەگەڵ كۆمپانیایەكی دڵنیایی گرێبەست ئیمزابكات، جگە لەوەش ئەگەر پێشتر قەرزێكی تری وەرگرتبوو، پێویستە پاكتاوی بكات، ئینجا 10 ملیۆن دینارەكەی بۆ خەرج دەكرێت.