سەرجەم پرۆژەکانی شارەوانی وەستێنراون


بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات  (100%)ی پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ‌په‌یوه‌ندیان به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه‌ وه‌ستاون.

خه‌سره‌و كه‌مال بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تا ئێستا له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌چوه‌ بۆ دابینكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا.

 وتیشی :”له‌پارێزگای سلێمانی شاره‌وانیه‌كان (20) هه‌زار پارچه‌ زه‌وی قه‌رزداره ‌و تائێستاش قه‌ره‌بوی خاوه‌نه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ یاسای كوژانه‌وه‌ی زه‌وی و زار كه‌موكورتی تێدایه ‌و له‌ئێستادا به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستانەوە ناتوانن ئه‌و یاسایه‌ هه‌مواربكه‌نه‌وه”.