8 خێراترین مۆبایله‌كانی ساڵی 2016

 
بڵاوكراوه‌ی AnTu Tu كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان له‌رووی رامه‌كانیانه‌وه‌، نوێترین پۆلێنكردنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، پۆلێنكردنه‌كه‌ به‌ پێی تواناو هێزی كاركردنی مۆبایله‌كان رێكخراوه‌، واته‌ به‌پێی ئادائی مۆبایله‌كه‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ رێكخراوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش كاری له‌سه‌ر زۆرینه‌ی مۆبایله‌كان كردوه‌ كه‌ به‌سیسته‌می كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆیدو ios كار ده‌كه‌ن .

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بۆ پله‌ی یه‌كه‌م مۆبایلی چینی Vivo Xplay 5elite وه‌ك خێراترین مۆبایل له‌كاركردندا ده‌ستنیشانكردوه‌، ئه‌میش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 138 هه‌زارو 706 خاڵ، له‌پله‌ی دووه‌میشدا به‌هه‌مان شێوه‌ مۆبایلی چینی Co max2  دێت، به‌ كۆكۆردنه‌وه‌ی 138 هه‌زارو 26 خاڵ له‌ریزبه‌ندی دووه‌مدایه‌، به‌پله‌ی سێیه‌میش مۆبایلی zuk Z2 Pro دێت،  كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای lenovo ی چینیه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌و 136 هه‌زارو 853 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه‌، پله‌ی چواره‌میش به‌ هه‌مان شێوه‌ مۆبایله‌ چینیه‌كان داگیریان كردوه‌و ، ئه‌م پله‌یه‌ش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 136 هه‌زارو 773 خاڵ به‌ر مۆبایلی xiaomi Mi5 كه‌وتووه‌.

مۆبایله‌كانی سامۆنگیش له‌پله‌ی پێنجه‌مدا دێن له‌خێرایی كاركردندا، بۆ ئه‌م پله‌یه‌ش مۆبایلی سامسۆنگ S7 Edge 134 هه‌زارو 599 خاڵی كۆكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها مۆبایلی LG له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدا دێت و 128 هه‌زارو 232 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه‌، پله‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میش به‌ر هه‌ردوو مۆبایلی چینی Meizu Pro 6   و Huawei Honor V8  ده‌كه‌وێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 94 هه‌زارو 756 خاڵ و 164 خاڵی به‌ دوای یه‌كدا.
 
PUKmedia