١١ و ١٢ـی مانگ جەژنی قوربان نییە، ڕۆژێکی ترە


حكومه‌تی سعودیه‌ ڕایگه‌یاند له‌ پاش 1ـی ئه‌یلوله‌وه‌ به ‌دوای بینینی مانگدا دگه‌ڕێن بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی زولحه‌جه‌ و له‌ پاش  دیاریكردنی ئه‌و ڕۆژه‌ش 10ـی زولحه‌جه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربان.

دادگای باڵای سعودیه‌ ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ 1ـی ئه‌یلوله‌وه‌ به‌دواداچون بۆ بینینی مانگ و یه‌كه‌مین ڕۆژی (زولحه‌جه‌) ده‌كرێت و به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ 10ـی ئه‌یلول یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قووربان بێت.

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمیش بەردەوام جەژنەکانی بەستۆتەوە بە وڵاتی سعودیەوە، بۆیە لە هەرێمی کوردستانیش ١٠ـی مانگ دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قووربان.