پێشبینیده‌كرێت (جه‌بار عه‌لی حسێن لعێبی) وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به‌مزووانه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به‌مزووانه جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر دهكاتو سه‌ردانه‌كه بۆ گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی پرسی نه‌وت به‌گشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك‌و هاوكات نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ هه‌رێم، بڕیاره ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.