وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له مانگی ئه‌یلوولدا بۆ ماوه‌ی دوو كاژێر زیادبكات.
(محه‌ممه‌د ئه‌مین هه‌ورامی) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، له‌مانگی هه‌شت پێدانی كاره‌بای نیشتمانی (16بۆ 17) كاتژمێر بووه له‌ڕۆژێكدا، به‌ڵام له‌مانگی نۆ (ئه‌یلول) پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌ننه نزیكه‌ی (19) كاژێر له‌ڕۆژێكدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ماڵپه‌ڕی ڕوداوی ڕاگه‌یاندوه، به‌دووری ده‌زانێت له‌سه‌ره‌تای مانگی نۆ زیادبوونه‌كه بخه‌نه بواری جێیه‌جێكردنه‌وه، ده‌شڵێت”زیادبوونی كاره‌با بۆ دوو كاژێری دیكه له‌ته‌واوی مانگی نۆدا ده‌بێت نه‌ك له‌سه‌ره‌تای مانگ، چونكه شه‌پۆلی گه‌رما تاوه‌كو سه‌ره‌تاكانی مانگی نۆ به‌رده‌وام ده‌بێت”