پێنجوێن؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ده‌كرێت

 
قائیمقامی پێنجوێن ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه‌، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییانی قه‌زای پێنجوێن و ناحیه‌كانی گه‌رمك و ناڵپارێز و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریاندا ده‌كرێت.

 ده‌شڵێت: بۆ هه‌ر كارتێكی نه‌وت، بڕی نۆ هه‌زار ‌و پێنجسه‌د دینار و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش بڕی 43 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.