حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى فرۆشتنى نەوت بەسەربەخۆ لەلایەن حکومەتەکەى مالیکى تاوەکو ئێستا مووچە و بودجەى هەرێمى کوردستان بڕاوە .
لەدواى برینى بودجە حکومەت کێشەى لەدابینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى بۆ دروست بوو بە جۆرێک لە ساڵى 2015 چوار مووچە قەرزە و لە ساڵى 2016 تاوەکو ئێستا توانیویەتى 3 مووچە بدات لە کاتێکدا مانگى 9یە.
حکومەتى هەرێم تاوەکو کۆتایى مانگى 12 تەنها دەتوانێت دوو مووچەى تر دابەش بکات و تواناى نیە لەوە زیاتر بدات ئەمەش هاوتا دەبێت بە 4 مووچەى تەواوەتى فەرمانبەران .
واتە حکومەتى هەرێم لە ساڵى 2015 چوار مانگ قەرزارە ولە ساڵى 2016 مووچەى 8 مانگ قەرزارە لە نێوان هەردوو ساڵەکەدا حکومەت تەنها توانیویەتى یەک ساڵ مووچە بدات و ساڵێکیش قەرزار بێت.
چاودێرانى ئابورى هەرێمى کوردستان واى بۆ دەچن لە ساڵى 2017 وەزعى هەرێمى کوردستان خراپتر ببێت لەرووى دابینکردنى مووچە وداهاتەوە کە ناتوانێت بەپێ پێویست مووچە دابین بکات .
ڕێ