هاورده‌ی‌ زێڕی توركیا (117) ته‌نی تێپه‌ڕاند

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ بۆرسه‌ی‌ توركیا بۆ زێڕ،له‌مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ رابردوودا هاورده‌كانی‌ توركیا له‌زێڕ زیادیكردووه‌‌و گه‌یشته‌ (4) ته‌ن‌و (200) كیلۆگرام،له‌كاتێكدا له‌مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا گه‌یشتۆته‌ (3) ته‌ن‌و (700) كیلۆگرام.
هه‌روه‌ك به‌پێی‌ هه‌مان زانیاری‌ له‌ماوه‌ی‌ (11) مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا هاورده‌كانی‌ توركیا له‌زێڕ گه‌یشته‌ (117) ته‌ن‌و (200) كیلۆگرام،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌درێژایی‌ ساڵی‌ (2011) هاورده‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌زێر گه‌یشتۆته‌ (79) ته‌ن‌و (700) كیلۆگرام‌و له‌ساڵی‌ (2010) گه‌یشته‌ (42) ته‌ن‌و (490) كیلۆگرام. 
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ بڕێكی‌ به‌رچاو له‌و زێڕه‌ی‌ توركیا هاورده‌ی‌ ده‌كات به‌چه‌ندین شێوه‌ هه‌نارده‌ی‌ ئێران ده‌كرێت،به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا توركیا به‌ بڕی (1) ملیار‌و(200)‌ ملیۆن دۆلار زێڕی‌‌ هه‌نارده‌ی‌ ئێران كردووه‌، به‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی‌ (2011) هه‌نارده‌كردنی‌ ئه‌م كانزایه‌ به‌رێژه‌ی‌ (438،2) زیادیكردووه‌،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ سزا نوێیه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا بازرگانیكردن به‌ زێرو ئاڵوگۆركردنی به‌ گازی سروشتیش ده‌گرێته‌وه‌.