لەداهاتی ناوخۆی هەرێم موچە دەدرێت ؟


سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی ناوخۆی ئه‌م مانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم (310) ملیۆن دۆلاره‌، ئه‌وه‌یش به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

(د. غالب محه‌مه‌د) سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “داهاتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم (310) ملیۆن دۆلاره‌، به‌وه‌یش به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، له‌كاتێكدا حكومه‌ت پێویستی به‌ (400 تا 500) ملیۆن دۆلاره‌”.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی ناوخۆ پێكهاتوه‌ له‌داهاتی مه‌رزه‌كان‌و فڕۆكه‌خانه‌كان‌و ئه‌م مانگه‌ زیاتر له‌ (150) ملیۆن دۆلار داهاتیان هه‌بوه‌، له‌داهاتی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانیش (160) ملیۆن دۆلار ده‌چێته‌ بانكی كوردستان، وه‌ك ئه‌ویش ده‌ڵێت:”كه‌واته‌ داهاتی ناوخۆ له‌گه‌ڵ داهاتی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان ده‌كاته‌ زیاتر له‌ (310) ملیۆن دۆلار له‌یه‌ك مانگدا”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، وه‌ك ئاگادارن دوای پاشكه‌وتكردنی به‌شێكی زۆری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌ (400 تا 500) ملیۆن دۆلاره‌، ئێستا (45) ڕۆژ جارێك موچه‌ ده‌درێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی (45) ڕۆژدا حكومه‌ت (450) ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، موچه‌خۆرانیش هه‌ربێ موچه‌ن.